بلاگ

دەستەکان

  • داگرتنی تەختەکلیلی کوردی

    ↵ دەستەی: داگرتن
    داگرتنی تەختەکلیلی کوردی لەسەر سایتی فەرمانگەی ئایتیی کوردستان: 
    0 💕 ❝ لێدوان(0) June 23, 2016, 5:35 am 🕒
  • داگرتنی تەختەکلیلی کوردی بۆ ویندۆز

    ↵ دەستەی: داگرتن
    تەختەکلیلێکی سادە و ستاندارد کە زۆر بە جوانی کار دەکات، سازکراوەی سایتی زۆر باشی "کوردئایتیگرووپ".

    بە داگرتی لینکی بنەوە دەچن بۆ لاپەڕەی داگرتن لە سایتی کوردئایتیگرووپ، لەوێ ئەو تەختەکلیلەی دەتانهەوێ، بدۆزنەوە و دایگرن.

    0 💕 ❝ لێدوان(0) June 21, 2016, 2:42 am 🕒
  • داگرتنی تەختەکلیلی کوردی بۆ ئەندرۆید

    ↵ دەستەی: داگرتن
    تەختە کلیلێکی زۆر باش کە بۆ ئەندرۆید سازکراوە و جگە لە زمانەکانی کوردی و کرمانجی، زۆرێک لە زمانەکانی دیکەش لە خۆ دەگرێ و ستایلەکەشی هەر جۆرێکی کە بە دڵت بێ دەستی تێوەردەدرێ، تەختەکلیلێکە کە سایتی "کارزان سۆفت" سازی کردوە. 

    ئەو تەختەکلیلە هەر ئێستا لەسەر گوگڵپلێی هەیە و دەتوانن بەخۆڕایی دایگرن.



    0 💕 ❝ لێدوان(0) June 21, 2016, 2:12 am 🕒
  • فەرهەنگی هیوا 2.0 بڵاوکرایەوە

    ↵ دەستەی: گشتی

    سڵاو هاوڕێیانی کۆن و نوێ. هەروەک بەڵێنیمان دابوو جارێکی دیکە گەڕاینەوە لاتان هەتا بتوانین لەکن یەکتر خزمەت بە زمانەکەمان بکەین. ئەو کات کە فەرهەنگی پێشومان بەست، رۆژانە زیاتر لە 2000 سەردانمان هەبوو بەڵام ژووماری بەکارهێنەرانمان کە وشە زیاد بکەن زۆر کەم ببو. بۆیە هەستمان کرد کاتی چاکە تاکوو هەر هەڵەیەکی بنەڕەتی کە هەیە لەناوی بەرین، ئەودەم نەماندەزانی ئەو کارە دەبێە هۆی گۆڕینی تەواوی چوارچیوەی سایت. بەوجۆرە کە فەرهەنگی هیوای 1.0 و 2.0 زۆر کەم لەیەکتر دەچن.

     

    لێرەدا گەورەترین بەرەنگاربوونەوەمان ئەوە بوو کە فەرهەنگەکانمان لەیەکتر جودا بکەینەوە و واشمان کرد. لەوانەیە ژووماری فەرهەنگەکان کەم بنوێنن بەڵام باشی وێڕژنی نوێ ئەوەیە کە هەموو کات دەتوانین بە داگرتنی دوو کلیک فەرهەنگێکی نوێی دیکە ساز بکەین. بۆیە داوامان لە بەکارهێنەران ئەوەیە کە ئەگەر دەتانهەوێ وشە بۆ زمانێک تۆمار بکەن کە لە سایتەکەمان دا نیە هەر ئەوەندە پێویستە کە ئێمە یاگادار بکەنەوە تا زۆری بکەین.

     

    تایبەتمەندیەکانی وێڕژنی 2.0:

    • هەر وشە دەتوانێ واتای فراوانی هەبێ کە هەرکامیان بەجوێ لەیەکتر تۆمار بکرێن.
    • هەر واتا دەتوانێ هاوواتا و نمونەی فراوانی هەبێت کە هەرکامیان بە جوێ لەیەکتر تۆمار بکرێن.
    • هەر وشە دەتوانێ یەک واتای بەتاڵی هەبێت کە تەنیا بە هاوواتا پڕکرابێتەوە.

    هەموو ئەوانە ئەوکاتە پێویستن لەبەرچاوبگرترێن کە وشەیەکمان هەیە کە چەند واتای جیاوازی هەیە و هەر واتایە یەک یا چەند هاوواتا.

     

    * بۆ بەکارهێنەرانی کۆنمان:

    ئەکانتەکەتان، زانیاریەکانتان و ئەو وشانەی کە پێشتر زیادتان کردبوو پاراستراوە و هەر ئێستا لەسەر فەرهەنگی هیوا 2.0 هەیە و دەوانن کەڵکیان لێوەربگرن. هەر لێرەڕا دەست خۆشیتان پێ دەڵەین بۆ ئەو هەموو کاتەی لەسەر تۆمار کردنی ئەو وشانەتان دانابوو.

     

    * چۆن لە وێرژنی 2.0 فێر بین؟

    بە ڕاکێشانی هەر کام لە لاپەڕەکانی سایت تاکوو بنەوە و داگرتنی بەستەری "پرسیار و وەڵام" یان کلیک لێرە، دەتوانن لیستێک لە پرسیارە گرینگەکان ببینەوە کە ڕێنوێنیتان دەکەن بۆ فێربوون لە چۆنیەتی کار بە سایتەکە. تکایە دوای گەڕان لە پرسیارێک و نەگەیشتن بە وەڵام، بۆخۆتان لەبن بەشی تایبەت بە پرسیارەکەتان، بینووسن.

     

    بەهیوای داهاتوویەکی ڕوون

    1 💕 ❝ لێدوان(0) January 1, 1970, 1:37 pm 🕒